سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا

25-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی تەممووز خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
 
رۆژی پێنجشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2025، بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای ئەوەی هەموو رێکارەکان تەواو بوون؛ بەیانیی ئەمڕۆ 120 ملیار دینار وەکو داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا."
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسە: "دوای ئەوەی رێکارەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێکران، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچەی مانگی تەممووز بنێردرێت."
 
هەر ئەمڕۆ د. ماكوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی بە ‏تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە پشکی سلێمانی 48 ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە".
 
رۆژی چوارشەممە، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی راسپارد "بە زووترین کات 120 ملیار دیناری دیکە، وەکو بەشی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگی تەممووزی 2025 بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵی، بە هیواین پەلە بکرێت لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە رێککەوتنێکی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی."
 
رۆژی 23ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاری دا مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق

عێراق میکانیزمێکی نوێی بۆ خەمڵاندنی نرخی کاڵا هاوردەکراوەکان راگەیاند

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لەسەر راسپاردەی سوودانی، میکانیزمێکی نوێی بۆ ئەژمارکردنی نرخی کاڵا هاوردەکراوەکان پەسند کرد؛ ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارەکە بووەتە جێی مشتومڕی سیاسی و یاسایی و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگەی فیدراڵی چارەنووسی پێناسی نوێی گومرگی یەکلایی بکاتەوە.