یەک بیتکۆین بە 87 هەزار و 400 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ نرخی بیتکۆین نزیکەی 1000 دۆلار بەرزبووەوە و یەک بیتکۆین بە 87 هەزار و 400 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نرخی بیتکۆین رۆژی یەکشەممە بۆ نزیکەی 86 هەزار دۆلار دابەزی.
 
سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی بیتکۆین، بەڵام هێشتا نرخی گرانترین دراوی دیجیتاڵی جیهان، کەمتر لە تێکڕای 100 رۆژی رابردووی خۆی مامەڵەی پێوەدەکرێت کە 88 هەزار و 200 دۆلارە.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، ئەگەر نرخی بیتکۆین ئەو ئاستە بەدەست نەهێنێتەوە، هێشتا ئاراستەکەی دابەزینە.
 
شرۆڤەکاران دەڵێن، ئەگەر نرخی بیتکۆین بتوانێت بۆ ماوەیەک لە سەرووی 88 هەزار و 500 دۆلارەوە خۆی رابگرێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی بۆ نزیکەی 90 هەزار دۆلار هەیە. بەپێچەوانەوە، بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی بیتکۆین، تەنیا خۆڕاستکردنەوەیە و ئەگەری دابەزینی دووبارەی هەیە.