یەک ئۆنسە زێڕ بە 3347 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

رۆژی دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ دابەزی و خاوبوونەوەی کێشەی نێوان ئەمریکا و ئەورووپا لەسەر پێناسە گومرکییەکان، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی فرۆشیار لە بازاڕی زێڕدا زیادبێت.
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 10 دۆلار دابەزی و ئێستا لە دەوروبەری 3347 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بازرگانانی زێڕ بە وردی چاودێریی دوایین دۆخی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و ئەورووپا دەکەن.
 
دواخستنی کاتی جێبەجێکردنی پێناسە گومرکییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، مەترسییە جیۆسیاسییەکانی کەمکردووەتەوە و ئەوەش نرخی زێڕی بەرەو دابەزین هانداوە.
 
پێدانی دەرفەتی زیاتر بۆ ئەورووپا، رۆژی دووشەممە پێنوێنیی دۆلاری بەرزکردەوە، بەتایبەتی بەهای دۆلار بەرامبەر بە یەنی ژاپۆنی بەڕێژەی 0.4٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
سەرەڕای دابەزینی کەمی نرخی زێڕ لە ئەمڕۆدا، بەڵام لە مامناوەند و درێژخایەن، پێشبینی دەکرێت نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە.
 
نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و هەروەها ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، پاڵپشتیی زیاتری بۆ نرخی زێڕ لە ئەمساڵدا دروستکردووە.