سامانە سرووشتییەکان: هەموو کۆمپانیاکان دەتوانن بەنزین هاوردە بکەن

26-07-2023
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەمەبەستی رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین، رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدەن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-07-2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بڵاوکردەوە و گوتی، لەپێناو رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکە، رێگە بە تەواوی کۆمپانیاکان دەدەن بەنزین هاوردە بکەن.
 
ئەو بڕیارەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە هات کە لەم هەفتەیەدا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار رووی لە دابەزین کرد و بەهۆیەوە نرخی بەنزین بەرزبووەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئەو بڕیارە بە فەرمانی کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری وەزارەتەکە بووە بە وەکالەت، ئەوەش "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین."
 
سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی بەنزین هاوردە دەکەن، دەبێت رەچاوی کوالێتیی بەنزینەکە بکەن. دەشڵێت، "رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان نادرێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمریکا بڕیاری داوە ئاسانکاری بۆ هەناردەی نەوتی رووسیا درێژ بکاتەوە. وێنە: Nathan Laine/ Bloomberg

یەکێتیی ئەورووپا رەخنە لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی "ئاسانکاریی کاتی" هەناردەکردنی نەوتی رووسیا دەگرێ

یەکێتیی ئەورووپا، رۆژی سێشەممە 19ی ئایاری 2026 رەخنەی لە بڕیاری ئەمریکا گرت بۆ درێژکردنەوەی ئەو ئاسانکارییانەی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی رووسیا کردوونی. ئەم رەخنەیە لە کاتێکدایە، وەزیرانی دارایی وڵاتانی گرووپی حەوت لە پاریس کۆبوونەوە تاوەکو هەڵوێستێکی یەکگرتوویان بەرامبەر قەیرانە ئابوورییەکان هەبێت