پێنوێنی تورکیا بە رێژەی لە 5% دابەزی

27-03-2019
پێشڕەو میرانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆژی چوارشەممە 27-3-2019 پێنوێنی پشکە سەرەکییەکان لە تورکیا بە رێژەی لە 5% دابەزی، ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لە مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە. شرۆڤەکاران دەڵێن، وەبەرهێنەرە بیانییەکان پێویستییان بە لیرەیە بۆ ئەوەی داکۆکی لە فرۆشی پشک و قەواڵەکانیان بکەن. 

قازانجی قەواڵەکانی یەدەگی پێوانەیی بۆ 10 ساڵ بۆ زیاتر لە 18% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، لەکاتێکدا پێنوێنی کەرتی بانکەکانی تورکیا بە رێژەی لە 7% دابەزی. 

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، بانکەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە رێگریکردن لە مامەڵەی نەختینەیی لیرە لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی لەندەن، ئەوەش بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت. 

شرۆڤەکارێک لە بازاڕی پشکەکان رایگەیاند "وەبەرهێنەرە بیانییەکان کە مامەڵە بە دراوی لیرە دەکەن لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا روو لە کڕینی ئەو دراوە دەکەن ئەوەش بەهۆی زۆری خواست، و خۆیان لە مامەڵەکردن بە قەواڵەکان بەدووردەگرن."

هاوکات قازانجی قەواڵە پێوانەییەکان بۆ 10 ساڵ بە رێژەی لە 18.23% بەرزبووەوە، لەکاتێکدا رۆژی سێشەممەی رابردوو لە 17.35% تۆمارکردبوو. 

قازانجی قەواڵەکانی یەدەگیش بۆ دوو ساڵ بە رێژەی 20.53% بەرزبووەوەتەوە، لەکاتێکدا رۆژی رابردوو 19.98% تۆمارکردبوو. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە