رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە یەک دۆلار بە 108 هەزار 500 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت کە بەرزترین ئاستی نرخی دۆلاری ئەمریکییە لە بەرامبەر تمەن.
شەوی رابردوو، ئەنجوومەنی ئاسایش پرۆژەیەکی پێشنیازکراوی چین و رووسیای رەتکردەوە کە داوای کردبوو سەپاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران دوابخرێت بۆ ئەوەی بوار بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بڕەخسێت.
پێشنیازەکە دەنگی نەهێنا و بەوپێیەش لە رۆژی یەکشەممەوە گەمارۆ تووندەکانی وڵاتانی رۆژئاوایی لەسەر ئێران دەسەپێندرێنەوە.
ئەوەش کاریگەری لەسەر دابەزینی زیاتری بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی داناوە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 5.5٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
