زۆر زیاتر لە 100 هەزار موچەی نایاسایی و بندیوار هەیە

27-10-2014
عەلی حەمە ساڵح
نیشانەکردن فەرمانبەری بندیوار
A+ A-

ئێستا وشەی بندیوار وەك شیرینی نەوت خەریكە ئاشنا دەبێت بەهەموان، بندیوار ئەو كەسە كە موچەی فەرمانبەر وەردەگرێت و لە هیچ دام و دەزگایەكی حكومەت دەوام ناكات.

لەماوەی رابردوودا سەرقاڵی بەدواداچون بووم لە چەند وەزارەتێك بۆ هەبوون و ژمارەی ئەو كەسانەی كە موچە وەردەگرن و دەوام ناكەن"بندیوار".

هیچ وەزارەتێك نەبوو ژمارەیەكی كەمی هەبێت، ئەو نمونانەی كە لە چەند بەش و بەڕێوبەرایەتی وەزارەتەكان و سریبەو فەوجەكان وەك نمونە وەرمگرتووەو بەراوردم كردووە بەڕێژەی گشتی فەرمانبەران زۆر زۆرن، ژمارەی گەورەی بندیوار لە پێشمەرگەو وەزارەكانی كشتوكاڵ و كارەباو ئەوقاف و رۆشنبیری و پیشەساز و بازرگانیو ناوخۆو.....هتد، هیچ وەزارەتێكم نەدۆزیوە نەیبێـت.
ئەوەی لەوە زیاتر جێگای سەرنجە ژمارەیەكی ئێجگار زۆ خەڵك هەیە كە دوو موچەو سێ موچە بە نایاسایی وەردەگرن.

بەپشتبەستن بە بەو خەمڵاندانانەی كردوومە ژمارەی بندیوارو ئەوانەی بەنایاسایی دوو موچەو سێ موچە وەردەگرن زۆر زۆر زیاترە لە 100 هەزار كەس.
بەدڵنیایەوە لەگەڵ هاوڕێكانم لەسەرجەم فراكسیۆنە جیاوازەكان بەدواداچونی ورد دەكەین بۆ ئەم كەیسەو پێویستە چارەسەر بكرێت.

ئەگەر حكومەت كێشەی خانەنشینی نایاسایی و بندیوار و دوو موچەو سێ موچەی نایاسایی چارەسەر بكات لەڕووی ئیداری و ئابورییەوە سودێكی گەورەی پێدەگات، حكومەتێكیش ئەگەر نەتوانێت گرفتێكی ئاوا چارەسەر بكات، دەبێت پرسیاری ئەوەش نەكات حكومەتێكی سەركەوتووە یان شكستخواردوو،  چونكە وەڵامەكەی روونە.
بەهیوام هەموو لایەك هەوڵی چارەسەر بدەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە