رووداو- هەولێر
حكومەتی هەرێمی كوردستان 14 پڕۆژەی وەبەرهێنان دەخاتە لیستی رەش، بەهۆی ئەوەی دەستەی وەبەرهێنان پێیویایە لەو پڕۆژانە مافی خەڵک خوراوە.
بەپێی زانیارییەكان 14 پرۆژەكە لە هەولێر، سلێمانی، كۆیە و شەقڵاوەن. عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت كە ئەو پرۆژانە بەهۆی ئەوەی لە ماستەرپلان لایانداوە و مافی خەڵكیان خواردووە، بەوەی ئەو پرۆژانە بۆ پارك و خزمەتگوزاری داندراون بەڵام كراون بە خانوو، خراونەتە لیستی رەشەوە.
لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان فۆرمێك ئامادەكراوە بۆ ناونووسكردنی ئەو كەسانەی لە پرۆژەكان زەرەرمەندبوون نێوی خۆیان تۆماربكەن، تاوەكو دەستەی وەبەرهێنان بەدواداچوون بكات و زیانمەندبووەكان قەرەبووبكرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ