چۆن ئۆتۆمبێلەکەت لە ئاگرگرتن دەپارێزیت؟

28-06-2018
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن ئۆتۆمبێل
A+ A-

رووداو - هەولێر

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر دوو ئۆتۆمبێل سووتاون. چەند هۆکارێک وادەکات ئەگەری ئاگرتنی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا زیاتر بێت. پابەندی ئەو 14 رێنماییە ببە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت لە ئەگەری ئاگرگرتن بەدووربێت.


1. پشکنینی ساڵانە بۆ ئۆتۆمبێلەکەت ئەنجامبدە.

2. پشکنینی سیستەمی کارەبایی ئۆتۆمبێل بە خاڵی گرنگی پاراستن لە گڕگرتن دەناسرێت. دوو لەسەر سێی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی شۆک یاخود لەکاروەستانی کارەبایی روودەدات.

3.  فیول پەمپ بپشکنە، دڵنیابکەوە تانکەری بەنزین هەوا راناکێشێت، وایەری فیول پەمپ بەخراپی نەبەستراوە. لە 40%ی گیانلەدەستدانەکان بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل، هۆکارەکەی کەمتەرخەمییە لە تانکەری بەنزیندا.

4. هەر سیستەمێکی کارەبایی وەکو سپیکەر و لایتی زینۆن هی دیکە بۆ ئۆتۆمبێلەکەت زیادبکەی لە درووستی بەستنی دڵنیابەرەوە.

5. دوورکەوتنەوە لە هەر ماددەیەکی گڕگر وەکو سپرا و چەرخ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەت. 

6. ئەو کەرەستانە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەت دەربێنە بە ئاسانی گڕدەگرن، بەتایبەتی ئەوانەی بۆ گەشتکردن بەکاردێن.

7.  زۆر جار جگەرەکێشان دەبێتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل و لێی دووربکەرەوە.

8.  بەردەوام ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ خۆت هەڵگرە و دڵنیابکەرەوە کاردەکات.

9. خۆت بۆ رووداوی نەخوازراو ئامادەبکە و مەشقی لەسەر بکە، دڵنیابە لە شوێنی هەڵگرتنی ئاگرکوژێنەوە.

10. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت رۆنی لێڕژابێت، چاکی بکەرەوە بەر لە لێخوڕین.

11. لە شوێنێکی سەلامەت و دوور لە گەرمایی هاوین و مۆلیدەی کارەبا ئۆتۆمبێلەکەت پارک بکە.

12. چاودێری گڵۆپەکانی هۆشیارکردنەوە بکە، لە جۆریەتی رۆن و بەنزین دڵنیابەوە.

13. دڵنیابە حەماوەی ئۆتۆمبێلەکەت لە شوێنی گونجاوە و پانکەکەی لەکاتی خۆی هەڵدەبێت. 

14. هۆشیاری دەنگی نامۆی ئۆتۆمبێلەکەت ببە و لێیان دڵنیابەوە.


داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە