رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا بەرزبووەوە.
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە هەمانشێوە 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( IG) رایگەیاند، "رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئەورووپا و ئەگەری درێژکردنەوەی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و چین، پاڵپشتی بۆ بازاڕەکانی جیهان دروستکردووە."
ئەمریکا و ئەورووپا رێککەوتن پێناسی گومرکی بەڕیژەی 15٪ لەسەر زۆربەی کاڵای ئەورووپی کە هەناردەی ئەمریکا دەکرێت جێبەجێبکەن. ئەو رێژەیە نیو هێندەی ئەوەیە کە پێشتر بڕیاری لەسەردرابوو.
ئەمڕۆ نوێنەرانی بازرگانیی چین و ئەمریکا لە ستۆکهۆڵم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی رێککەوتنی بازرگانیی نێوانیان بۆ 90 رۆژی دیکە درێژبکەنەوە.
رۆژی هەینی دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتەی رابردوو، نرخی نەوت لە نزمترین ئاستەکانی 3 هەفتەی رابردووی خۆی مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانی پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.
