Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری28-07-2025

بە بڕیارێکی عێراق لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەنگەر عەبدولڕەحمان

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سەنگەر عەبدولڕەحمان

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-07-2025

بابەتی پەیوەندیدار

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟
ئابووری31-05-2026

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟


رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی عێراق لێبڕینێک لەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات و لە مانگی تەممووزەوە دەستپێدەکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتێک لیستی مووچەی مانگی تەممووز دەنێرێت، بەپێی ئەو سیستمە ئامادەی دەکات.
 
بەپێی یاساکەی عێراق 10٪ـی مووچەی مووچەخۆران دەبڕێت، بڕیارەکەش لە ساڵی 2014 بۆ 2024ـە. قەرزی 10 ساڵی ئەو لێبڕینە کە ئێستا لەسەر مووچەخۆرانە، بە 36 مانگ وەردەگیرێتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، وەزارەتی دارایی عێراق بە هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، لێبڕینی 10٪ـی خانەنشینی جێبەجێ دەکات، بۆیە لیستی مووچەی مانگی تەممووز بەو میکانیزمە ئامادە دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا، 7٪ـی مووچەی فەرمانبەران بۆ خانەنشینی دەبڕدرا، بەڵام لە عێراق بەپێی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی ئەو لێبڕینە 10٪ـە.
 
بەپێی بڕیارەکەی عێراق بێت، هەموو مووچەخۆرێک 10٪ـی مووچەکەی دەبڕدرێت و قەرزی 10 ساڵی رابردووشی کە لەو لێبڕینە کەوتووەتە سەری لێی وەردەگیرێتەوە، ئەو قەرزە بە 36 مانگ لە مووچەخۆران وەردەگیرێتەوە کە بەپێی مووچەی بنەڕەتی لێبڕینەکە جیاواز دەبێت. 
 
رووداو زانیویەتی، ئەو لێبڕینە هەموو مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی دەگرێتەوە، هەموو ئەو مووچانەش دەگرێتەوە کە لە هەرێمی کوردستان لە ساڵانی 2014 تاوەکو 2024 بەر لێبڕین و پاشەکەوت کەوتوون.
 
ئەو بڕیارە لە مووچەی مانگی حوزەیران جێبەجێ ناکرێت، بەڵام لە مووچەی مانگی تەممووز جێبەجێ دەبێت، واتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیەکی دیکەش بەبێ ئەو لێبڕینە وەردەگرن. 
 
هێشتا گفتوگۆکان بۆ مووچەی مانگی حوزەیران نەگەیشتوونەتە ئەنجام، دیاریش نییە کەی مووچەخۆران مووچەی ئەو مانگە وەردەگرن. بڕیاری ناردنی مووچە پەیوەستە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆ و ناردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا.