پێشنیاز بۆ یۆنان دەکرێت ئاڵتوونەکانی بفرۆشێت

29-06-2015
دانا نەوزەر
نیشانەکردن یۆنان
A+ A-

 رووداو- هەولێر

تیمێکی لێکۆڵینەوەی کەنەدی پێشنیازێک دەخاتەڕوو بۆ چارەسەركردنی قەیرانی قەرزەکانی یۆنان.
 
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری لایڤ سایەنس "Live Science دا بڵاوکراوەتەوە، لەژێر شوێنەوارە مێژوییەکانی یۆناندا بڕێکی زۆر زێڕ و زیو و خشڵی گرانبەها هەیە کە دەکرێت لە دانەوەی بەشێکی قەرزەکانی یۆناندا بەکاربهێندرێن.
 
تیمەکە پێیوایە لەژێر ئەکرۆپۆلیسدا کە یەکێکە لە دێرینترین شوێنەوارەکانی یۆنان، بڕی ئەوەندە سکە و خشڵی گرانبەها هەیە کە باری ئابووری یۆنان سووک بکات.
 
لێکۆڵەرەکان ئەوەشیان گوتووە کە بەشێکی زۆری پارەکانی یۆنانی کۆن ئاڵتوون و زیو بوون و بڕی سکە ئاڵتوونەکەشیان بە 3 هەزار دانە خەمڵاندووە. وڵاتی یۆنان 323 ملیار قەرزارە و  لە مایەپووچبوونی ئابووری نزیکبووەتەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە