کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

عەبدولحەکیم خەسرۆ: پلان وایە 25ـی مانگی داهاتوو مووچە دابەش بکرێت

بڕوا کیانی

بڕوا کیانی

30-01-2021
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بڕوا کیانی
بڕوا کیانی30-01-2021

بابەتی پەیوەندیدار

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت
ئابووری21-11-2026

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت


رووداو دیجیتاڵ

هەولێر و بەغدا هەفتەیەکی یەکلاکەرەوەیان لەپێشە و بڕیارە سبەی یەکشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، لە ئەگەری رێکنەوتنیش حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داهاتی خۆی 30 رۆژ جارێک مووچە دابەش دەکات. پلانیش وایە 25ـی مانگی داهاتوو مووچە دابەش بکرێت.
 
د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە میانی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی نیوڕۆژی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات ئاماژەی بەوە کرد، هەموو هەوڵێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی، وەزارەتی پلاندانان و ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەیە لەکاتی خۆیدا مووچە دابەش بکرێت. 
 
سەنگەر عەبدولڕەحمان لە د. عەبدولحەکیم خەسرۆی پرسی، ئەوە بووەتە بڕیار کە لەمەودوا 30 رۆژ جارێک مووچە بدرێت، ئەو وەڵامی دایەوە "بەدڵنیاییەوە لەو چوارچێوەیەی کە پێشتر بڕیاردرابوو کە ئێمە لەمەودوا وەکو پلانێک بتوانین لە 30 رۆژ جارێک مووچە بدەین بەپێی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان". 
 
عەبدولحەکیم خەسرۆ ئاماژەی بەوەشکرد، "پلان وایە 25ـی مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە". 
 
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەیرانی ئابووری زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە، عەبدولحەکیم خەسرۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2020 رووبەڕووی کۆمەڵێک قەیرانی چاوەڕواننەکراوبووینەوە، "بەڵام هەموو هەوڵێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە چۆن بتوانین خۆمان رێکبخەین بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا مووچە دابەش بکەین و بەردەوام دەبێت لەو پرۆسەیە". 
 
"داهاتی ناوخۆ بەرزبووەتەوە"
 
عەبدولحەکیم خەسرۆ دەڵێت، بارودۆخی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان باشتر بووە و "ئەوەش بەشی ئەوە دەکات کە ئێمە بتوانین ئیدارەی هەرێمی کوردستانی پێبکەین". 
 
"هەولێر و بەغدا رێککەوتوون"
 
عەبدولحەکیم خەسرۆ دەڵێت، هەولێر و بەغدا رێککەوتوون، ئەو دۆخەی لە پەرلەمانیش "ترس لە دروستبوونی هەیە" پەیوەستە بە گۆڕانی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی عێراق.
 
لەبارەی داواکارییەکانی بەغدا، عەبدولحەکیم خەسرۆ دەڵێت، هەموو لایەنە شیعییەکان تاوەکو ئێستا خۆیان یەکلانەکردووەتەوە کە دژایەتی بکەن یان لەگەڵ بن. دیاریترین داواکارییەکانی بەغدا ئەوەیە کە ئێمە پابەند بین بەو رێککەوتنەی کە هەیە. "ئەوان پێیان وایە کە ئێمە پابەند نین". 
 
دوای پێدانی داتاکانی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراق و وردبینیکردنی تێیاندا، عەبدولحەکیم خەسرۆ دەڵێت، "ئێستا بەرچاوڕوونی و تێگەیشتنێکی باشتر پەیدابووە.. ئێمە بەوپەڕی شەفافیەت مامەڵەمان لەگەڵ عێراق کردووە. داتاکانی ئێمە هەمان ئەو داتایانەیە کە دوای لێکۆڵینەوە دەستی خۆیان کەوتووە".
 
"سێ قۆناخ هەیە بۆ گفتوگۆ لەسەر بودجە"
 
عەبدولحەکیم خەسرۆ ئاماژەی بەوە کرد، بە سێ قۆناخ گفتوگۆ لەگەڵ عێراق لەبارەی بودجە دەکەن، قۆناخی یەکەم تەکنیکییە و لەگەڵ حکومەتی ناوەندی زیاتر قسەکراوە و ئێمە رێککەوتین. "هەر ئەوکاتیش رێککەوتنەکە لە پرۆژەیاسای بودجە دانرا". 
 
قۆناخی دووەمیش پەیوەستە بە دانوستاندن لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق. "ئێستا لیژنەی دارایی پەیوەندی بە گشت پارێزگاکان، وەزارەتەکان و بە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو هۆکارانە بن کە بۆچی ئێمە لەسەر ئەو دەقە رێککەوتووین". 
 
قۆناخی سێیەمیش بریتییە لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، سەرکردەکان و ئەندامانی پەرلەمان بکرێت، "چونکە تەنیا رای لیژنەی دارایی بەس نییە". حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە گوتەی عەبدولحەکیم خەسرۆ، تاوەکو ئێستا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەیوەندییان هەیە". 
 
"عێراق گومانی لە داتای نەوتی هەرێمی کوردستان نییە"
 
عەبدولحەکیم خەسرۆ ئاماژە بەوە دەکات، وردەکارییەکانیان لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی عێراق کردووە و "هیچ گومانیان لەبارەی داتاکانی هەرێمی کوردستان نییە".
 
"خەریکە هەڵوێستێکی نوێ دروست دەبێت"

لەبارەی تێپەڕاندنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان لەم هەفتەیە، عەبدولحەکیم خەسرۆ ئاماژەی بەوە کرد، "تاوەکو ئێستا وەکو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، فراکسیۆنەکان و ئەندامانی پەرلەمان رەوشێکی ئەرێنی هەیە، ئەوەش بە تێگەیشتن لە رەوشەکە و وەرگرتنی زانیارییەکان". 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت
ئابووری21-11-2026

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە