Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە: AFP

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە: AFP

ئابووری30-01-2025

سکاڵایەکی وەزارەتى نەوتی عێراق لەسەر 9 کۆمپانیاى نەوتى هەرێمى کوردستان رەتدەکرێتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟
ئابووری31-05-2026

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەى باڵاى پێداچوونەوەى عێراق، سکاڵاى وەزارەتى نەوتى لەسەر گرێبەستى نۆ کۆمپانیاى بیانیى نەوت لە هەرێمى کوردستان رەتکردەوە، گرێبەستەکانی هەڵنەوەشاندەوە کە لە کەرتى نەوتى هەرێمى کوردستان واژۆیان کردووە.
 
دادگەى باڵاى پێداچوونەوەى عێراق دەڵێت: "گرێبەستەکان بەر لە بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵى بۆ هەڵوەشاندنەوەى یاساى نەوت و گاز وژاۆ کراون و ئێستا دروست و کاران."
 
سکاڵاکانى وەزارەتى نەوت، لە دادگەى باڵاى پێداچوونەوە بووە، دواى ئەوەى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دادگەى تێهەڵچوونەوە ئەو سکاڵایانەی بردەوە کە دژ بەو کۆمپانیایانە تۆمارکرابوون.
 
بەپێی بەدواداچوونەکانى تۆڕی میدیایی ڕووداو، چیرۆکی سکاڵاکان لە ساڵی 2022وە دەستی پێکردووە، دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە 15ی شوباتی 2022 بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لە دادگای بازرگانی کەرخ لە بەغدا سکاڵای لەسەر ئەو نۆ کۆمپانیایە تۆمار کرد کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردبوو.
 
سەرەتا لە 4ى تەمووز 2022، لەسەر بنەماى ئەو سکاڵایە، دادگەى بازرگانیی کەرخ بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکانى ئەو نۆ کۆمپانیایەى داوە، بەڵام دواتر وەزارەتى سامانە سروشتییەکان وەک (لەبری تانەلێدەر)ی ئەو کۆمپانیایانە، لە دادگەى تێهەڵچوونەوە داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارەى پێشکێشکردووە.
 
 لە 20ى ئابى 2024دا ئەو بڕیارەى پێشوو هەڵوەشێنراوەتەوە کە دادگەى بازرگانیى دەریکردووە. 
 
بۆ جارێکى دیکە وەزارەتى نەوت لە رێگەى دادگەى پێداچوونەوە سکاڵاى تۆمار کردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکەى دادگەى تێهەڵچوونەوە کە گرێبەستەکانى نەوتى بە یاسایی هەژمار کردووە.
 
22ى کانوونى دووەمى 2025، دادگەى پێداچوونەوە دوایین سکاڵاى وەزارەتى نەوتى رەتکردەوە لە دژى بڕیاری یاسایی بوونى گرێبەستەکانیان لەلایەن دادگەى تێهەڵچوونەوە. 
 
بە گوێرەى سەرجەم بەڵگەنامەکانى ئەو بڕیارانە کە دەست رووداو کەوتوون، کۆمپانیاکان بریتین لە؛ دى ئێن ئۆ، ئەداکس پترۆڵیەم، دانە گاز، شاماران پترۆڵیەم، ویستن زاگرۆس،گاز پڕۆم،گۆڵف کیستۆن پتڕۆڵیەم، ئێچ کەى ئێن ئینێرجى و گەنەڵ ئینێرجى.
 
دادگەى باڵاى پێداچوونەوەى لە بڕیارى کۆتایی رەتکردنەوەى سەرجەم سکاڵاکاندا ئاماژەى بەوەداوە کە جێبەجێکردنى بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵى بۆ هەڵوەشاندنەوەى یاسای نەوت وگازى هەرێمى کوردستان ناگەڕێتەوە بۆ پێش دەرکردنى بڕیارەکە و ئەو گرێبەستانە بەر لە بڕیارەکەى دادگەى باڵاى فیدراڵى واژۆ کراون. 
 
دادگەى باڵاى پێداچوونەوە دەڵێت: "بەوپێیە، ئەو گرێبەستانە دروست و کاران".
 
15ی شوباتی 2022، دادگەی باڵای فیدراڵی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بەنادەستووری هەژمارکرد و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ و وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندکرد.