رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەکادیمیای سوێدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی وێژە (ئەدەبیات) بۆ ساڵی 2026 رادەگەیێنێت. رەخنەگرانی جیهان پێشبینی دەکەن کە ئەمساڵ خەڵاتەکە بدرێتە نووسەرێکی ژن لە ناوچەی ئەمریکای لاتین یان دوورگەکانی کاریبی، تاوەکو ئەو نەریتە مێژووییە بشکێنرێت کە زۆربەی جار خەڵاتەکەی داوەتە پیاوانی ئەورووپا.
کێ چانسی زیاتری هەیە؟
لیستی ناوی بەربژێرانی نۆبڵ بۆ ماوەی 50 ساڵ بە تەواوی بە نهێنی دەمێنێتەوە، بەڵام لە نێو بازنەی ئەدەبیی جیهاندا ناوی چەند نووسەرێک زۆر بە گەرمی باس دەکرێن:
|
|
یەکەم: جامایکا کینکەید تەمەن 77 ساڵ |
نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی کە بە رەچەڵەک خەڵکی دوورگەی کاریبیی ئەنتیگوایە. رۆمانەکانی زیاتر باس لە کلتووری کاریبی، خێزان، داگیرکاری و کێشەی نەژادپەرستی دەکەن، بەتایبەت رۆمانی بەناوبانگی (لووسی). زۆربەی رەخنەگران دەڵێن، کاتی ئەوە هاتووە ئەم خەڵاتەی پێببەخشرێت.
وێنە: Sofie Sigrinn، 2019 ــ سەرچاوە / CC BY-SA 4.0
|
دووەم: کان سووی وێنەی ئەرشیفی لە تەمەنی گەنجیدا |
نووسەری ناسراوی چینی، کە شێوازی نووسینە خەیاڵی و سەیرەکانی بە نووسینەکانی فرانتس کافکا بەراورد دەکرێت.
کان سووی: وێنەگری نەناسراو / سەرچاوە و زانیاری مۆڵەت. کافکا: وێنەی 1923، Public Domain / سەرچاوە
|
|
سێیەم: کریستینا ریڤێرا گارزا نووسەری دیاری وڵاتی مەکسیک. |
|
|
چوارەم: سامەنتا شۆوێبلین تەمەن 48 ساڵ |
نووسەری بەتوانای ئەرجەنتینی کە نوێنەرایەتیی ئەو نەوە نوێیەی ژنانی ئەمریکای لاتین دەکات کە بە شێوازێکی پڕ لە نهێنی و هەستبزوێن دەنووسن.
وێنە: Centro Cultural de España en Montevideo، 2018 ــ سەرچاوە / CC BY 2.0
بۆچی پێشبینی دەکرێت خەڵاتەکە بدرێتە ژنێک؟
لە ساڵی 1901ـەوە کە خەڵاتی نۆبڵ دەبەخشرێت، لە کۆی 122 براوەی خەڵاتی وێژە، تەنیا 18 کەسیان ژن بوون. هەروەها زۆربەی هەرە زۆری براوەکان نووسەرانی پیاوی رۆژئاوا و ئەورووپا بوون.
لە ساڵی 2018 ئەکادیمیای سوێدی بەهۆی ئابڕووچوونێکی دەستدرێژیی سێکسییەوە تووشی کێشەیەکی گەورە بوو و زۆربەی ئەندامەکانی گۆڕدران. لەو کاتەوە لێژنەکە هەوڵدەدات دادپەروەری و هاوسەنگی بپارێزێت، بە جۆرێک کە لە دوای ئەو ساڵەوە بە نزیکەیی ساڵ نا ساڵێک خەڵاتەکەی داوەتە ژنێک. لەبەر ئەوەی پارساڵ نووسەرێکی پیاو (لازلۆ کراسناحۆرکای لە هەنگاریا) خەڵاتەکەی بردەوە، چاوەڕوانیی زۆر هەیە کە ئەمساڵ ژنێک بیباتەوە.
هەروەها لە ساڵی 2010ـەوە (کاتێک ماریۆ ڤارگاس یۆسا بردییەوە)، هیچ نووسەرێکی ئەمریکای باشوور نەبووەتە هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ.
نووسەرانی دیکەی نێو کێبڕکێکە
جگە لەوانە، ناوی چەند نووسەرێکی دیکەش دەهێنرێت وەک:
|
|
تۆماس پینچۆن لە ئەمریکا وێنەی ئەرشیفی، 1953 ــ Public Domain / سەرچاوە |
|
|
هێنری ڤیلا-ماتاس لە ئیسپانیا وێنە: Center for the Study of Europe، Boston University ــ سەرچاوە / CC BY-SA 2.0 |
|
جێرالد مۆرنان لە ئوسترالیا |
|
|
جێنی ئێرپێنبێک لە ئەڵمانیا وێنە: Heike Huslage-Koch، 2018 ــ سەرچاوە / CC BY-SA 4.0 |
|
|
دوۆنگ تو هوۆنگ لە ڤیێتنام وێنە: Ertezoute ــ سەرچاوە / CC BY-SA 4.0 |
جگە لە بەدەستهێنانی ناوبانگی جیهانی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی وێژە مەدالیایەکی زێڕ و بڕوانامەی فەرمی لەگەڵ بڕی نزیکەی 1.2 ملیۆن دۆلاری کاش وەردەگرێت.



.jpg&w=3840&q=75)