رووداو دیجیتاڵ
کتێبێکی نوێی هونەری و لێکۆڵینەوە بە ناونیشانی (خۆبێژی لە گۆرانیی کوردیدا) لە نووسینی نووسەر و توێژەر هەڵکەوت پشدەری، بڵاوکرایەوە.
کتێبی (خۆبێژی لە گۆرانیی کوردیدا) بەرهەمێکی توێژینەوەیی تایبەتە لە بواری هونەری گۆرانی و میوزیکی کوردیدا. دامەزراوەی (لامیدیا) کە سەرپەرشتیی ناساندنی دەکات، باسی لەوە کردووە، کە نووسەری پڕۆژەکە، ئەم کتێبە بە کارێکی دەگمەن وەسف دەکات، کە ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ و باوەڕپێکراو بۆ هونەرمەندان، توێژەران و خوێندکارانی بواری میوزیک و فۆلکلۆری کوردی.
بڕیارە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری هەولێر، رێوڕەسمی ناساندن و واژۆکردنی کتێبەکە بە ئامادەبوونی نووسەر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و خوێنەران بەڕێوەبچێت و کتێبەکە بکەوێتە بەر دیدی خوێنەران.
_page-0001.jpg&w=3840&q=75)

