Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کولتوور و ستایل28-05-2026

رامان کوردی، گۆرانیی (جامی بادە) لە ماڵەکەی مامۆستا هێمن کلیپ دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هۆزان ئایهان بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە و کلیپێک لە دهۆک تۆمار دەکات
کولتوور و ستایل30-05-2026

هۆزان ئایهان بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە و کلیپێک لە دهۆک تۆمار دەکات

رێوار زوبێر و ئاگرین سەوزە 'رازی دڵ'یان بڵاوکردەوە
کولتوور و ستایل26-05-2026

رێوار زوبێر و ئاگرین سەوزە 'رازی دڵ'یان بڵاوکردەوە

رۆمانی "قاوەخانەی قوشتومر"ی نەجیب مەحفوز کرا بە کوردی
کولتوور و ستایل11-05-2026

رۆمانی "قاوەخانەی قوشتومر"ی نەجیب مەحفوز کرا بە کوردی

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەندی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان، رامان کوردی، گۆرانییەک بە ناوی (جامی بادە) تۆمار دەکات کە هۆنراوەی مامۆستا هێمنە و لە ماڵەکەی ئەویشدا لە مهاباد، کلیپی بۆ دەکات.


هۆنراوەی گۆرانییەکە لە شیعری (موو ناپسێنم)ی مامۆستا هێمن موکریانی وەرگرتووە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، رامان کورد لە مهابادەوە قسەی بۆ تۆڕمی میدیایی رووداو کرد و گوتی: " کلیپەکە لە ماڵی مامۆستا هێمن لە کۆڵانی پردی یەرغووی مهاباد تۆمارکراوە."

رامان پێشتر چەندین گۆرانیی گوتووە، بەڵام ئەمە یەکەم ڤیدیۆ کلیپییەتی و خۆشی ئاوازی بۆ گۆرانییەکە داناوە و دەیەوێ لە رێگەی رووداوەوە بڵاوی بکاتەوە.

رامان دەڵێ: "لە کلیپەکەدا چەندین بەرهەم و میراتی ناوازە دەردەکەون، وەکو کەرەستە و پێداویستی و جلی مامۆستا هێمن موکریانی، مامۆستا هەژار موکریانی، هونەرمەند محەممەدی ماملێ، نووسەران محەممەدی قازی و ئەحمەدی قازی."

رامان کوردی لەبارەی گۆرانییەکەیەوە زیاتر دەڵێ: "ئەمە رێز لێنانە لە خزمەتەکانی مامۆستا هێمن، خزمەتێکی چکۆلەی خۆم بۆ ئەو مامۆستا گەورەیە و زیندوو راگرتنی کولتوور، ئەدەب و هۆنراوەی کوردی و هەروەها نزیک بوونەوە لەو مامۆستا گەورانە و بەرهەمەکانیان."

جامی بادە، هۆنراوەی مامۆستا هێمنە و ئاوازی رامان کوردییە،  مەنسور حوسێنی رێکخەری کارەکەیە و محەممەد قەدیم پوور، میکس و مایسترینگی بۆ کردووە، لە ستۆدیۆ هارمۆنی لە مهاباد تۆمارکراوە و رامان و سامان عەلیزادە بە ئامێرەکانی باغڵەمە و کەواڵ و دوودووک بەشدارییان لە میوزیکەکەیدا کردووە.
 
رامان کوردی، ساڵی 1992 لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و تاوەکو ئێستا چەندین گۆرانی تۆمارکراوی هەیە کە بەشێکیان گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانی هونەرمەندان (حەسەن زیرەک، ماملێ و تاهیر تۆفیق) بوون و زیندووی کردوونەتەوە.