رووداو دیجیتاڵ هونەرمەند عەزیز وەیسی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی 'قاچاخچی' بڵاو کردەوە. هونەرمەندی نێوداری رۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی گۆرانییەکەی کردووەتە کلیپ و کۆمەڵێک کچی جوان بەشدارن و شایی دەکەن. وەیسی بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمەی لە شیعر و ئاوازی میرزا لوتفوڵلا جوانڕۆییە و میکس و ماستەرینگی لەلایەن محەممەد جەواد نیکۆیی لە کرماشان بۆ کراوە، لە دەرهێنانی ناسری حەیدەرییە، شمشاڵەکەش لەلایەن میلاد شەمسەدینی ژەنراوە. سەبارەت بە شوێنی وێنەگرتنی کلیپەکە، هونەرمەند عەزیز وەیسی لە لێدوانەکەیدا بۆ رووداو گوتی: لەبەر ئەوەی کلیپەکە بەشێوەکی زۆر مۆدێرن کراوە، زۆر کەس وا دەزانێ لە دەرەوەی ئێران کلیپەکە کراوە، بەڵام راستیەکەی لەناو ئێران لە شاری کەرەج کراوە. عەزیز وەیسی لە کۆپلەیەکی گۆرانییەکەیدا دەڵێت: نە خومچیم و نە چەرچی کابرایەکی قاچاخچی لەبەر قۆندەرەکانی تۆ حەوت ساڵ دەبمە پینەچی