کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

قادر کاسرگە: رۆڵی کوردی سوێد لە کایە جیاوازەکاندا گەشەی کردووە

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

05-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی05-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەناخوازێکی کورد لە بەریتانیا باسی بێماڵی و دۆخی خراپی خۆی دەکات
دیاسپۆرا13-11-2026

پەناخوازێکی کورد لە بەریتانیا باسی بێماڵی و دۆخی خراپی خۆی دەکات

خانمێکی کورد جلی کوردی پێشکێشی شاژنی نەرویج دەکات
دیاسپۆرا13-11-2026

خانمێکی کورد جلی کوردی پێشکێشی شاژنی نەرویج دەکات

فێستیڤاڵی شێوەکاریی عەفرین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو
دیاسپۆرا13-11-2026

فێستیڤاڵی شێوەکاریی عەفرین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

رووداو دیجیتاڵ

لە هەڵبژاردنی گشتیی سوێد، ئامادەیی کورد بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە شێوەیەک کە زیاتر لە 200 کورد خۆیان بەربژێر کردووە. هاوكات چاودێرانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداری لە چاودێرییکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی سوێد دا دەکەن.

قادر کاسرگە، پەرلەمانتاری کورد لە پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد بە بەرنامەی (دیاسپۆرا)ی تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆڵی کوردی سوێد لە کایە جیاوازەکاندا گەشەی کردووە و گوتی، "کوردانی سوێد بەشێکی گرنگن لە کۆمەڵگەی سوێدی. لە هونەر، کلتوور، سیاسەت و بازرگانیدا لە زۆر شوێن ئامادەییان هەیە. گەنجان و کەسایەتییە کوردەکان لە رێگەی سیاسەتەوە دەیانەوێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بۆ ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیی کۆمەڵگەی سوێد."

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بە رێژەی زۆری بەربژێرە کوردەکان کرد و گوتی، "لە زۆربەی شارەکان بەربژێری کورد لەسەر لیستی سۆسیال دیموکرات هەن و ژمارەیان زیاتر لە 200 کەسە. جێی شانازییە دوای هەر چوار ساڵ دەبینم ناوی کورد زیاتر دەبێت لە لیستەکاندا، هیوادارم لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ئەم ژمارەیە بێتە 300 بۆ 400 کەس."

لە لایەکی دیکەوە شۆڕش قادر رەحیم، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوێد بە بەرنامەی دیاسپۆرای راگەیاند، "ساڵانی پێشوو سوێد چاودێری بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەنارد، ئەمجارە چاودێرانی دەستەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دێنە سوێد و چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن."

بابەتی پەیوەندیدار

پەناخوازێکی کورد لە بەریتانیا باسی بێماڵی و دۆخی خراپی خۆی دەکات
دیاسپۆرا13-11-2026

پەناخوازێکی کورد لە بەریتانیا باسی بێماڵی و دۆخی خراپی خۆی دەکات

خانمێکی کورد جلی کوردی پێشکێشی شاژنی نەرویج دەکات
دیاسپۆرا13-11-2026

خانمێکی کورد جلی کوردی پێشکێشی شاژنی نەرویج دەکات

فێستیڤاڵی شێوەکاریی عەفرین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو
دیاسپۆرا13-11-2026

فێستیڤاڵی شێوەکاریی عەفرین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە