کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

کۆچبەرانی کورد لە بەرلین لەبارەی گەشەسەندنی راستڕۆکان لە ئەڵمانیا نیگەرانن

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەناخوازێکی کورد لە بەریتانیا باسی بێماڵی و دۆخی خراپی خۆی دەکات
دیاسپۆرا13-11-2026

پەناخوازێکی کورد لە بەریتانیا باسی بێماڵی و دۆخی خراپی خۆی دەکات

خانمێکی کورد جلی کوردی پێشکێشی شاژنی نەرویج دەکات
دیاسپۆرا13-11-2026

خانمێکی کورد جلی کوردی پێشکێشی شاژنی نەرویج دەکات

فێستیڤاڵی شێوەکاریی عەفرین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو
دیاسپۆرا13-11-2026

فێستیڤاڵی شێوەکاریی عەفرین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

رووداو دیجیتاڵ

دوای سەرکەوتنی چەپەکان لە هەڵبژاردنی هەرێمی بەرلین، زیادبوونی ئاڵنگارییە سیاسییەکان و سەرکەوتنی راستئاژۆکان لە دوو ویلایەتی دیکە، هاووڵاتییان و کۆچبەرانی کورد لە بەرلینی پایتەخت رای جیاوازیان لەسەر داهاتووی سیاسیی وڵاتەکە و کێشە خزمەتگوزارییەکان هەیە؛ لە سەرووی هەموویانەوە بەرزبوونەوەی کرێی خانوو و بەهێزبوونی راستڕۆکان.

کۆچبەرانی کورد لە بەرلین سەرنج دەخەنە سەر کێشەکانیان و داهاتووی ژیانیان لە ئەڵمانیا. خەسرۆ بۆزان، هاونیشتمانییەکی نیشتەجێی بەرلینە، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان دەکات و دەڵێ، "پێش 5 ساڵ 70 یۆرۆم بۆ خەرجیی گاز و کارەبا دەدا، بەڵام ئێستا زۆر گرانتر بووە."

لە لایەکی دیکەوە، پرسی کەمبوونی خانوو و بەرزبوونەوەی کرێی نیشتەجێبوون بووەتە یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی دانیشتووانی بەرلین. دکتۆر شوکری گویلەر هاونیشتمانییەکی دیکەیە و رایدەگەیێنێت، "گرنگترین شت ئەوەیە کار زۆرتر بێت لە بەرلین و خانوو زۆرتر بێت. ساڵانە 35 هەزار کەسی نوێ دێنە بەرلین، بۆیە خانوو پێویستە."

بەشێک لە گەنجان و هاونیشتمانییان پێیانوایە، پارتی چەپ دەتوانێت دۆخەکە بۆ بەرژەوەندیی خەڵک بگۆڕێت و سنوورێک بۆ بڕیارەکانی کۆمپانیا گەورەکانی خانوبەرە دابنێت. کچە گەنجێک لە بەرلین گوتی، "دەیانەوێت کرێی خانوو کەم بکرێتەوە و هەموو شتێک ئەوەندە بەرز نەبێتەوە، هەروەها کۆمپانیا گەورەکان نەتوانن هەموو شوقەکان بکڕنەوە و بە پارەیەکی زۆر بەرز بیفرۆشنەوە."

بەشێکی دیکە لە هاونیشتمانییان ترسی خۆیان لە گەشەسەندنی باڵی راستڕۆی تووندڕۆ دەربڕی و پێیانوابوو سەرهەڵدانیان مەترسی لەسەر پێکەوەژیان و پاشەڕۆژی کۆچبەران دروست دەکات.

ئاری سابیر هاونیشتمانییەکی دیکەی شاری بەرلینە و بە دیاسپۆرای راگەیاند، "مانەوەی چەپەکان لە بەرلین، مانەوەی بەرلینە. لەبەر ئەوەی 70%ی دانیشتووانی بەرلین پەنابەرن. ئێستا ترسی راستڕۆکان زۆر گەورەتر بووە؛ ئامادە نیم لە وڵاتێکدا بژیم منداڵەکەم ياخود خۆم ببینە هاووڵاتیی پلە 2. هەر کاتێک بەرلین بکەوێتە دەست راستڕۆکان، بەرلین وەک خۆی نامێنێت."

جگە لە پرسی نیشتەجێبوون و رەوشی سیاسی، داواکارییەکانی دیکەی کوردانی بەرلین خۆیان لە چاککردنی ژێرخانی شارەکە، ئاسانکاریکردن لە راهێنانی پیشەیی و رەخساندنی دەرفەتی کاری زیاتردا دەبیننەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

پەناخوازێکی کورد لە بەریتانیا باسی بێماڵی و دۆخی خراپی خۆی دەکات
دیاسپۆرا13-11-2026

پەناخوازێکی کورد لە بەریتانیا باسی بێماڵی و دۆخی خراپی خۆی دەکات

خانمێکی کورد جلی کوردی پێشکێشی شاژنی نەرویج دەکات
دیاسپۆرا13-11-2026

خانمێکی کورد جلی کوردی پێشکێشی شاژنی نەرویج دەکات

فێستیڤاڵی شێوەکاریی عەفرین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو
دیاسپۆرا13-11-2026

فێستیڤاڵی شێوەکاریی عەفرین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە