نرخی زێڕ لە خاڵێکی وەرچەرخان نزیکبووەتەوە درێژە بە زیانەکانی ئەمساڵی خۆی بدات یان رێگەی بووژانەوە و بەرزبوونەوە بگرێتەبەر.
کێشەکانی زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان پێکرد، کاتێک نرخەکەی بەخێرایی بەرزبووەوە، بەڵام دواتر لە 30ـی کانوونی دووەمدا بەخێرایی دابەزی.
شیکارە تەکنیکییەکان ئەم جۆرە جووڵەی نرخەکان (هەڵچوونی کتوپڕ) ناوزەد دەکەن کە وەک لووتکەی قۆناخێکی هەڵکشان دادەنرێت. لەو کاتەوە، هەوڵەکانی زێڕ بۆ بووژانەوە بە لووتکەی نزمتر (lower highs) ناسراون، کە نیشانەیەکی سەرەکییە بۆ رەوتی دابەزین (bearish trend).
دابەزینەکانی زێڕ نرخەکەیان بۆ نزیک تێکڕای 200 رۆژی خۆی پەڵکێش کردووە کە بەپێی داتاکانی بۆرسەی لەندەن، نزیکەی 4,394 دۆلارە. شیکارە تەکنیکییەکان تێکڕای نرخەکان بەکاردەهێنن بۆ ئاشکراکردنی رەوت و ئاراستەکان. تێکڕای 200 رۆژی رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە یارمەتیدانی بازرگانان بۆ ناسینەوەی رەوتە درێژخایەنەکان.
گرنگیی تێکڕای 200 رۆژە زێڕ زیاتر دەبێت بەهۆی نزیکییەکەی لە زنجیرەیەک لووتکە لە نزیک لووتکەی مانگی تشرینی یەکەم کە 4,381.21 دۆلارە. جووڵەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ خوارەوەی ئەو ناوچەیە رێگە بۆ نرخی زێڕ خۆش دەکات بۆ ئەوەی زیاتر دابەزێت بۆ نزیکەی 4,097.99 دۆلار، کە نزمترین ئاستی مانگی ئادارە، یان تەنانەت کەمتر.
بەڵام، جووڵەی نرخ و خوێندنەوە تەکنیکییەکانی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن شەڕێک لەنێوان کڕیاران و فرۆشیاران لەسەر ئەم ناوچەیە هەیە. گەڕانەوە بۆ سەرووی بەرزترین ئاستی ئەم مانگە کە 4,773.14 دۆلارە، چاوەڕوانییەکان بۆ بەرزبوونەوەی زیاتر خۆش دەکات کە دەتوانێت گەڕانەوە یان بووژانەوە یان ئەوەی کە پێیدەڵێن 'ریکاڤەری' لە نرخی زێڕ رووبدات.