Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

ئابووری01-06-2026

نرخی زێر بۆ نزیکەی 4518 دۆلار دابەزی

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەندەرەکانی عێراق بۆ رووداو: ئەم ساڵ قۆناخی کردەیی کارەکانی رێگەی گەشەپێدان دەستپێدەکات
ئابووری01-06-2026

بەندەرەکانی عێراق بۆ رووداو: ئەم ساڵ قۆناخی کردەیی کارەکانی رێگەی گەشەپێدان دەستپێدەکات

نرخی نەوت زیاتر لە 2 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری01-06-2026

نرخی نەوت زیاتر لە 2 دۆلار بەرزبووەوە

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟
ئابووری31-05-2026

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟

رووداو دیجیتاڵ 

نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا دابەزی. هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ بەهێزبوونەوەی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە وەبەرهێنەران چاوەڕێی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن سەبارەت بە پێشنیاری رێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران.


نرخی زێڕ ئەمرۆ بە رێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 4,518 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەمەش دوای ئەوەی لە رۆژی هەینی بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەدا تۆمارکردبوو. نرخی زێر بۆ رادەستکردنی لە مانگی 8 دا بە رێژەی 1% دابەزی و گەیشتە 4,548 دۆلار.

تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان لە کۆمپانیای راوێژکاریی (کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەگەڵ ناڕوونیی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەس بوون بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەفتەدا هاوسەنگیی نرخی زێڕ تێکبدەن."

ترەمپ رۆژی هەینی رایگەیاند، بەم زووانە بڕیار لەسەر پێشنیاری درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران دەدات، هەرچەندە وا دیارە هێشتا دوو وڵات لەسەر چەند پرسێکی گرنگ جیاوازییان هەیە.

هاوکات، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە هێزەکانی کرد زیاتر بچنە ناو خاکی لوبنانەوە لە شەڕی دژی گرووپی چەکداری حزبوڵڵای سەر بە ئێران، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە شەش هەفتە لەمەوبەر ئاگربەست راگەیێندرابوو. نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی دووشەممەدا زیاتر لە 2% بەرزبووەوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی سەبارەت بە هەڵاوسان و بەرزکردنەوەی رێژەی سوود زیادکردووە.

هەرچەندە زێڕ بە شێوازێکی نەریتی وەک پەناگەیەکی ئارامی وەبەرهێنان لە دژی هەڵاوسان دەبینرێت، بەڵام لە ژینگەیەکی وەک ئەم کاتانەدا کە ڕێژەی سوودی بانکی بەرزە، ئەو تایبەتەمەندییەی لە دەستدەدات. 

میشێل بۆمان، جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ، رۆژی هەینی رایگەیاند کاریگەرییەکانی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر ئابووری، کە هێشتا لەژێر هەڵسەنگاندندایە، دەکرێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی هەڵاوسان کە رەنگە پێویستی بە سیاسەتێکی دارایی تووندتر بێت.
تیم واتێرێر هەروەها پێیوایە، "تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، زێڕ هێشتا توانای هەیە بگاتەوە 5,500 دۆلار ئەگەر بارودۆخێکی لەبار بێتە پێشەوە، بەتایبەتی نزمبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دۆلار."


 

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

01-06-2026