رووداو دیجیتاڵ
لیرەی تورکی بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە نزیکەی 46 لیرە.
لە بازاڕی ئازادیی ئیستەنبووڵ، یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 45.97 لیرە و یەک یۆرۆش بە 53.50 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێ.
لیرەی تورکی لە ماوەی مانگێکی رابردوودا 1.78٪ و لە ماوەی ساڵێکی رابردووشدا نزیکەی 17.40٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە.
پێشبینییەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، گوشاری لەسەر دراوی وڵاتانی تازەگەشەسەندوو دروستکردووە.



