رووداو دیجیتاڵ ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن وەک رۆژی رابردوو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. نرخی دۆلار دوێنێ 1,800 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتبووە 175,800 تمەن، ئەمڕۆ شەممە 600 تمەنی دیکە بەرزبووەوە و ئێستا یەک دۆلار بە 176,400 تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە 24 کاژێری رابردوودا 176,400 تمەن بووە و نزمترین نرخیش لە 173,900 تمەن بووە. نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەراورد بە هەفتەی رابردوو 3.64% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە شەش مانگی رابردووشدا نزیکەی 40.11% زیادبووە.