رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لە هەفتەیەدا رووی لە دابەزین کردەوە.
رۆژی دووشەممە، 8ـی حوزەیرانی 2026، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ درێژەی دا بە دابەزینە گەورەکانی یەک ئۆنسەی لە نزیک 4290 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت.
دابەزینی زیاتری نرخی زێڕ دوای ئەوە هات ئێران و ئیسرائیل دەستیان بۆ هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر کردەوە و ئەوەش نرخەکانی نەوتی نریکەی 4 دۆلار بەرزکردەوە.
بێس هاماک، سەرۆکی بانکی فیدراڵی کلیڤلاند رایگەیاندووە، " ئامارە نوێیەکانی بازاڕی کار ئاشکرای دەکەن بازاڕی کار هاوسەنگ بووە و گەیشتووەتە باشترین دۆخۆی خۆی."
هاماک دەڵێت: " بەردەوامی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، بانکی ناوەندی ئەمریکا ناچاردەکات بیر لەوە بکاتەوە کە رێژەی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی هەڵاوسان لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت."
بۆ 3 مانگی یەک لە دوای یەک دەڕوات کە بازاڕی کاری ئەمریکا بە بەهێزی ماوەتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە بازاڕی کاری ئەمریکا ساڵی رابردوو لە بارودۆخێکی باشدا نەبوو. ئەمە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی لانیکەم بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ئاستە بەرزەکانی خۆی بهێڵێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بانکی ناوەندی چین کڕێنەکانی زێڕی بەرزکردووەتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بانکی ناوەندی چین، قەبارەی زێڕی کۆگاکراوە لەو وڵاتە گەیشتووەتە نزیکەی 75 ملیۆن ئۆنسە.

.jpg&w=3840&q=75)

