رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە، تاوەکو ئێستا، نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار جێگیرە، بەڵام دوێنێ بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینی.
رۆژی دووشەممە، 16-6-2026، نرخی تمەن بەرامبەر یەک دۆلار لە سەرووی 170 هەزار تمەنەوە گەیشتە نزیکەی 160 هەزار تمەن.
ئەمڕۆ و ئێستا نرخی یەک دۆلار 160 هەزار و 500 تمەنە.
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو 171 هەزار تمەن و کەمترین ئاستیش 160 هەزار و 500 تمەن بووە.
نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی 9.48٪ دابەزیوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەڕێژەی 22.57٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.



