رووداو دجیتاڵ
ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، بەهای دینار بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار بە کەمتر لە 153 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ سیشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 152 هەزار و 900 دینارە".
هەروەها لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 850 دینارە.
حاجی سابیر دەڵێ، دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 153 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.
کۆتایی مانگی رابردوو، 100 دۆلار گەیشتە نزیکەی 160 هەزار دینار، دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەس بە تۆمەتی گەندەڵی لە عێراق لە 28ـی حوزەیران، بەهای دینار بە پلەبەندی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی دینار ئەوەیە، بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا، دوای ماوەیەک لە راگیران، ناردنەوەی دۆلاری نەختینەی بۆ عێراق دەستپێکردەوە.



