زێڕ و تمەن بەرەو دابەزینن و نەوت بەرز دەبێتەوە
دوای ئەوەی سێشەممە نرخی زێڕ تاوەکو 4090 دۆلار دابەزی بوو، ئەمڕۆ نرخی زێر گەڕایەوە نزیکەی 4126 دۆلار.
پێچەوانەی زێڕ، ئەمرۆ چوارشەممە نرخی نەوت نزیكەی 2% بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئێران و دووبارە سزای بەسەر فرۆشتنی نەوتی خاوی ئێراندا سەپاند.
هاوکاتی هێرشەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن ، بە پێچەوانەی دوێنێوە، بەرزبووەتەوە. نرخی دۆلارکە دوێنێ دوای ئەوەی 13,900 تمەن دابەزی، گەیشتبووە 161,500 تمەن
ئەمڕۆ چوارشەممە 14,450 تمەن یان (8.95%) بەرزبووەوەو گەیشتە 175,950 تمەن.


