رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتانەی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە یەک هەفتەی رابردوودا زیاترە لە 13 ملیار دینار. هەروەها داهاتی مانگانە 24% زیادیکردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 25-07-2026 تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 31-07-2026 بریتییە لە 13 ملیار و 595 ملیۆن و 796 هەزار دینار. هەفتەیەک پێشتر 13 ملیار و 623 ملیۆن و 716 هەزار دینار بووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی مانگێکی هەمان سنوور، 55 ملیار 406 ملیۆن و 27 هەزار دینار بووە، داهاتی مانگێک پێشتر 44 ملیار و 439 ملیۆن و 746 هەزار دینار بووە، بەمەش داهاتی دوایین مانگ 24.6% زیادیکردووە.
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 904 ملیار دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 367 ملیار دینار.
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.



