رووداو دیجیتاڵ
پڕۆژەی (هەژماری من) لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان کارتی بانکیی نێو پڕۆژەکەیان وەرگرتووەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دوایین کات بۆ تۆمارکردن لە پڕۆژەکە 31ـی ئەم مانگەیە.
راگەیێندراوەکە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە و تێیدا هاتووە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هانی هەموو سوودمەندانی ماوە دەدات کە خۆتۆمارکردنیان تەواو بکەن و کارتە بانکییەکانیان وەربگرنەوە بۆ ئەوەی هیچ دواکەوتنێک لە مووچەکانیان روونەدات."
پڕۆژەکە داواکەی تۆمارکردنی مووچەخۆرانی لە (هەژماری من)ـی گەڕاندووەتەوە بۆ "ئاگادارکردنەوەی بەغدا، سەبارەت بە راگرتنی مووچەی نەختینە."
(هەژماری من) رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی مووچەخۆران مووچەکانیان رانەگیرێ، دەبێت خۆیان تۆماربکەن، دوایین کاتیش بۆ خۆتۆمارکردن بە گوێرەی وەزارەتی دارایی، 31ـی ئابی 2026ـە.
بەگوێرەی (هەژماری من)، بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە نزیکەی 700 ئامێری راکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان داناوە.
پڕۆژەی (هەژماری من) لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
.jpg&w=3840&q=75)

