رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن 2,200 تمەن یان بە رێژەی 0.84% دابەزی و یەک دۆلار بە 260,500 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
لە 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلار 262,700 تمەن و نزمترین نرخیش کە مامەڵەی پێوەکرابێت 257,250 تمەن بووە. بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن، بەراورد بە هەفتەی رابردوو 1.48% دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بە کۆی گشتی 69.16% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.
پسپۆڕانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئەگەری ئەوەی نرخی دۆلار لە ئاستی پاڵپشتیی 260 هەزار تمەن خۆی رابگرێت و گوشاری فرۆشتن کەم ببێتەوە، پێشبینی دەکرێت نرخەکەی بگاتەوە ئاستی نزیک لە 265 هەزار تمەن.
بە بڕوای شارەزایان، ئەگەر خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی ئێرانەوە بەردەوام بێت و هەواڵە ئەرێنی سیاسیش بڵاوببێتەوە، نرخی دۆلار بەرەو ئاستەکانی 255 بۆ 256 هەزار تمەن داببەزێنێت.


