رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، کۆی ژمارەی خانەنشینان لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 3 ملیۆن کەس، هاوکات کۆی بەهای دارایی و وەبەرهێنانەکانی سندووقی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ ساڵی 2026 نزیکەی 8.8 تریلیۆن دینارە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ( 2ی تشرینی یەکەمی 2026) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژمارەی خانەنشینان لە عێراق سێ ملیۆن خانەنشینی سەربازی و مەدەنی تێپەڕاندوە.
زیاتر لە 3 ملیۆن خانەنشین لە عێراقدا هەن
بەپێی ئاماری دەستەی خانەنشینی عێراق، کۆی گشتیی خانەنشینان لە عێراق (مەدەنی و سەربازی) گەیشتووەتە 3,031,942 کەس، کە بەمجۆرە دابەشبوون:
-خانەنشینانی مەدەنی: ژمارەیان 1,810,406 کەسە (851,038 کەسیان خانەنشینی بنەڕەتین و 959,368 کەسیشیان میراتگرن).
-خانەنشینانی سەربازی: ژمارەیان 1,221,536 کەسە (356,497 کەسیان خانەنشینی بنەڕەتین و 865,039 کەسیشیان میراتگرن).
-بە گشتی لە سەرانسەری عێراقدا 1,207,535 خانەنشینی بنەڕەتی و 1,824,407 میراتگری خانەنشین هەن.
لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 312 هەزار خانەنشین هەن، کە 164 هەزاریان خانەنشینی شارستانی و 148 هەزارەکەشیان خانەنشینی سەربازین.
وەبەرهێنانی سندووقی خانەنشینی: 8.79 تریلیۆن دینار
بەپێی راپۆرتەکەی سندووقی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ ساڵی 2026، کۆی گشتیی دارایی و سەرمایەی سندووقەکە گەیشتووەتە 8,790,292,470,126 دینار (نزیکەی 8.79 تریلیۆن دینار)، کە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت:
یەکەم: سپاردە و قەواڵە داراییەکان
کۆی گشتیی ئەم بەشە 3,870,598,072,780 دینارە (نزیکەی 3.87 تریلیۆن دینار)، گرنگترین بوارەکانی بریتین لە:
قەرزی وەزارەتی دارایی: 1.73 تریلیۆن دینار (بە رێژەی سوودی 3%).
قەواڵەی نیشتمانی: 850 ملیار دینار (بە سوودی 10%).
قەواڵەی ئاوەدانکردنەوە: 850 ملیار دینار (بە سوودی 8%).
بانکی پیشەسازی (سپاردەی نەگۆڕ): 275 ملیار دینار (بە سوودی 3%).
بانکی کشتوکاڵی (سپاردەی نەگۆڕ): 100 ملیار دینار (بە سوودی 3%).
بانکی خانووبەرە (سپاردەی نەگۆڕ): زیاتر لە 33.6 ملیار دینار (بە سوودی 3.5%).
پوختەی سەرمایەی وەبەرهێنان لە بانکی رافیدەین: نزیکەی 32 ملیار دینار (بە سوودی 5%).
دووەم: پشکەکان و شایستە داراییەکانی دیکە
کۆی گشتیی ئەم بەشە 4,919,694,397,346 دینارە (نزیکەی 4.92 تریلیۆن دینار)، کە لە پشکی کۆمپانیاکان و قەرزەکانی سەر وەزارەتی دارایی پێکدێت:
قەرزەکانی سەر وەزارەتی دارایی بۆ هاوکاریی بژێوی (بڕیاری 23599ـی ساڵی 2023): زیاتر لە 2.396 تریلیۆن دینار.
پشک لە کۆمپانیای نیشتمانی بۆ خزمەتگوزاریی پەیوەندی و مۆبایل: زیاتر لە 1.136 تریلیۆن دینار (بە رێژەی پشکی 9%).
قەرزی پاداشتی کۆتایی خزمەت لەسەر وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 636.5 ملیار دینار.
پشک لە کۆمپانیای غەدیر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە (کۆمەڵگەی بدوور لە بەغدا): زیاتر لە 372.2 ملیار دینار (بە رێژەی بەشداریی 33.33%).
پشک لە بانکی ناسیكی ئیسلامی: زیاتر لە 166.1 ملیار دینار (بە رێژەی 33.30%).
پشک لە کۆمپانیای وزە: 125 ملیار دینار.
پشک لە بانکی رافیدەینی یەکەم (لە قۆناخی دامەزراندندایە): 45 ملیار دینار (بە رێژەی 50%).
پشک لە بانکی ئیقتیساد: زیاتر لە 25.7 ملیار دینار (بە رێژەی 8.5%).
پشک لە کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەریی سپاردەکان: زیاتر لە 15.7 ملیار دینار (بە رێژەی 16%).
پارەی نەختینەی بەردەست لە بانکەکان
بەپێی بەڵگەنامەکە، تاوەکو رێککەوتی 25ی تشرینی یەکەمی 2026، کۆی نەختینەی دارایی بەردەست لە هەژمارە بانکییە جیاوازەکانی سندووقی خانەنشینی لە بانکەکانی (رافیدەین، رەشید و بانکی ناوەندیی عێراق) گەیشتووەتە 242,705,930,845 دینار (زیاتر لە 242.7 ملیار دینار).


.jpg&w=3840&q=75)
