رووداو دیجیتاڵ
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 914 هەزار دینار. سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر دەڵێ، لە 24 کاژێردا مسقاڵێک 26 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 27ـی تشرینی دووەمی 2026، هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە رووداوی گوت: "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەراورد بە دوێنی پێنجشەممە زیاتر بەرزبووەوە و گەیشتە 914 هەزار دینار.
هەندرێن وەرتی گوتی: "دوێنی پێنجشەممە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 888 هەزار دینار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ 26 هەزار دینار بەرزبووەوە."
ئێستا نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە:
عەیارە 21 بە 914 هەزار دینارە
عەیارە 22 بە 947 هەزار دینارە
عەیارە 18 بە 775 هەزار دینارە
عەیارە 12 بە 517 هەزار دینارە
عەیارە 9 بە 387 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە 3647 دۆلارە، لەکاتێکدا دوێنێ بە 3566 دۆلار بوو.



