رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی دڵ لەبارەی خواردنی تەندروستانەی کەبابەوە دەڵێت: کەباب نەکراوە بۆ ئەوەی هەموو رۆژێک بخورێت، بەڵکو پێویستە بۆماوەیەکی درێژ بە رێژەیەکی کەم بخورێت بۆ ئەوەی زیان بە جەستە نەگەیێنێت و چێژەکەشی زیاتر دەبێت.
د. سەڵاح شنگالی، پسپۆڕی دڵ دەشڵێت، خۆراکی خۆش لەو کاتەدا خۆشە کە بە ئاستی خۆی بخورێت و چێژی لێ ببیندرێت. بۆیە گرنگە بە خۆپاراستن لە زۆرخواردن لێیان و برسیبوون لێیان دەکرێت بە باشی چێژ لە خۆراک ببینین.
ئەو پسپۆڕە مەبەستی لە برسیبوون لە خۆراکەکان ئەوەیە کە ناوە ناوە بۆماوەی درێژ لە خۆراکێک دوور بکەونەوە بۆ ئەوەی کە دەستکرایەوە بە خواردنی، مرۆڤ چێژی لێ ببینێت و چێژبەخش بێت.
ئەمەش ببینە باسی خواردنی کەبابە لە نەخۆشخانە!
.png&w=3840&q=75)


