رووداو- تەندروستی
ئەندازیارانی لە ئەمریکا ئەنگوستیلەیەکی زیرەکیان دروستکردووە کە لە یەک کاتدا و بە بەردەوامی چاودێریی چوار نیشانەی کیمیایی جیاواز لە ئارەقی پەنجە دەکات.
ئەندازیاران لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات بۆ ئەوەی ئەنگوستیلەکە نیشانەکان لە ئارەقەدا دەستنیشان بکات، پێویست بە وەرزشکردن یان ماندووبوون ناکات، ئارەقە لە رێگەی پرۆسەی ئۆسمۆسیسەوە بە هێواشی لە رووی پێستەوە هەڵدەمژرێت.
تامۆگنا ساها، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا دەڵێت: " ئەنگوستیلەکە توانای هەیە لە یەک کاتدا بەدواداچوونی بەردەوام بۆ گلوکۆز و کیتۆن بکات، سوودێکی زۆری دەبێت بۆ رێکخستنی ژەمی ئەنسۆلین لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرەدا."
ئەنگوستیلەکە تاوەکو 12 کاژێر دوای بارگاویکردنەوە کاردەکات، قەبارەی بۆردە ئەلیکترۆنییەکەی لە قەبارەی سکەیەکی کانزایی بچووکترە و بەرگە دەرەکییەکەشی لە پۆلیمەرێکی چاپکراوی سێ رەهەندی دروستکراوە.



.png&w=3840&q=75)