رووداو - تەندروستی
دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) ئاشکرای دەکات، ئامێرە نوێیەکەی کۆمپانیای (سانۆفی) فەرەنسی ئاسانکاریی دەکات لە چارەسەری شێرپەنجەی خوێن و کات و وەرگرتنی دەرمانەکە.
د. دیتمار بێرگەر، بەڕێوبەری سەرەکیی پزیشکی کۆمپانیا فەرەنسییەکە دەریدەخات، ئەم ئامێرە بچووکە وەک دەرزییەکی زیرەک بە جەستەی نەخۆشەکەوە ( سینگ یان سگ) دەبەسترێت کە دەرمانی ئیساتوکسیماب (سارکلیسا) کە بۆ شێرپەنجەی خوێن بەکاردێت دەخرێتە نێو ئامێرەکە.
دەرمانی سارکلیسا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 70 هەزار نەخۆش و نزیکەی لە 60 وڵاتی جیهاندا سوودیان لێ بینیوە، رەزامەندیی فەرمیی لە ئەمریکا، ئەورووپا و بەریتانیا بەدەستهێنا، چونکە بووە یەکەم دەرمانی دژە شێرپەنجە کە لە رێگەی ئامێری بچووکی لکێنراو بە جەستە (OBI) بەکاردێت.
چۆنیەتیی کارکردنی ئامێرەکە
کاتێک دەرمانەکە دەخرێتە نێو ئامێرەکە تەنیا لەماوەی 13 خولەکدا دەگاتە چینی چەوریی ژێر پێست (ئەو شوێنەی کە دەرمان بە رێژەیەکی خێرا و سەقامگیر لەلایەن موولوولەکانی خوێننەوە هەڵدەمژرێت)، کە پێشتر نەخۆشەکان دەبوو لەڕێگەی کانیولا و خوێنهێنەرەوە بەدیار دەرمانەکەوە دابنیشتایە تاوەکو 3 کاژێر تەواو دەبوو، بەڵام بەهۆی ئەم داهێنانەوە ئەوە نەما.
ئاماری جیهانی بڵاو کراوەتەوە لەلایەن بنکەی ئاماری جیهانی بۆ شێرپەنجە لە شاری لیۆنی فەرەنسا کە سەر بە رێکخراوی تەندوستیی جیهانییە، دەریخستووە؛ ساڵانە نزیک 800 هەزار کەس بەهۆی شێرپەنجەی خوێن گیان لەدەستدەدەن.

.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
