رووداو - تەندروستی
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جەستە یەکێکە لە نیشانە باوەکان لەکاتی دووگیانی کە زۆرجار خانمان دووچاری نیگەرانی دەکات. ئەگەرچی زۆربەی خەڵک ئەم دیاردەیە بە قۆناخی وەستانی سووڕی مانگانە دیاری دەکەن، بەڵام زۆربەی جار لەکاتی دووگیانی و دوای منداڵبوون دووچاری ئەم شەپۆڵانەی گەرما دەبنەوە.
لەکاتی دووگیانیدا گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەکانی ئیسترۆجین و پرۆجێسترۆن وا دەکەن ناوەندی رێکخستنی پلەی گەرمی (مێشکۆڵە) لە مێشکدا هەستیارتر بێت. ئەمەش وادەکات پلەی گەرمی لەناکاو بە تایبەتی لە ناوچەی سەر، مل و سنگ دروستببێت.
د.ئانا بونێل، توێژەری سەرەکی لە زانکۆی لەندەن بۆ تەندروستی و پزیشکی ناوچە گەرماکان شیکاریی زانیاری بۆ 201 هەزار ئافرەتی دووگیان کردووە دەریخستووە، ئەم شەپۆلانەی گەرما زیاتر لەم دوو قۆناخەدا دەگەنە لووتکە: ئەویش کە سێ مانگی یەکەمی دووگیانی (بەهۆی هەڵکشانی خێرای هۆڕمۆنەکان) و سێ مانگی کۆتایی دووگیانی (بەهۆی زیادبوونی کێشی کۆرپەلە و پەستانی جەستەیی).
د.ئانا بونێل دەڵێت: ئەگەر گەرمداهاتنی جەستە لەگەڵ تا یان لێدانی دڵی خێرا هەبوون، پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان بکەن.
توێژەران پێشنیاز دەکەن، بۆ خۆپاراستن لە وشکبوونەوەی جەستە ئامۆژگاریی خانمان دەکات بە ئەنجامدانی:
- شلەمەنیی زۆر بخورێتەوە
- جلوبەرگی لۆکەیی و ئاسوودە هەڵبژێرن
- خۆیان لە شوێنی زۆر گەرم بپارێزن



