رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی چاو لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات کە ڤیتامین B3 رۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی ئەگەری ئاوی رەشی چاو.
کۆمەڵە ئەمریکییەکە ئاشکرای دەکات ئەوانەی B3 بەکاردەهێنن نزیکەی 70% ئەگەری مەترسیی تووشبوونیان بە ئاوی رەشی چاو کەم دەکاتەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە ئەم ڤیتامینە دەکرێت بەهۆی یارمەتیدانی بەرهەمهێنانی وزە لە ناو خانەکانی جەستە و پاراستنی کارکردنیان، کاریگەرییەکی باشی لەسەر خانە دەماریەکانی چاو هەبێت.
ئاوی رەشی چاو بە هێواشی زیان بەدەماری بینین دەگەیەنێت، لە سەرەتادا بەبێ نیشانەی روون دەردەکەوێت، بەڵام دەتوانێت بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەمیشەیی بینین.
کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی چاو لە ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت بەبێ راوێژی پزیشک دەست بە خواردنی بڕی زۆری ڤیتامین بکەن، چونکە هەندێک کەس دەکرێت هەستەوەری بە هەندێک مادە هەبێت.
ئەم خۆراکانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B3:
-گۆشتی مریشک و قەل
-ماسی تونە و سەلەمون
-گوڵەبەڕۆژە
-ئاڤۆکادۆ
-قارچک
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)

