رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک دەریخستووە، ژیان لە ناوچەیەک کە دەنگی هاتووچۆ تێیدا بەرزە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی پارکینسن بەرز دەکاتەوە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کۆپنهاگن لەسەر زیاتر لە 3.1 ملیۆن کەسی تەمەن 40 ساڵ و سەرووتر ئەنجامدرا کە بۆ ماوەی 18 ساڵ چاودێریکران، دەرکەوتووە زیادبوونی دەنگی هاتووچۆ لە شوێنی نیشتەجێبوون، مەترسیی تووشبوون بە پارکینسن بە رێژەی 3٪ زیاد کرد.
پڕۆفیسۆر د.مارتین سۆرێنسن، سەرپەرشتیکاری توێژینەوەکە دەڵێت "تەنیا هۆکارە جینییەکان نابنە هۆی نەخۆشیی پارکینسۆن بەڵکو هۆکارە ژینگەیەکانیش کاریگەرییان لەسەر تووشبوون بە نەخۆشیی پارکینسۆن هەیە''.
بە گوێرەی WHO، زیاتر لە 8.5 ملیۆن کەس لە جیهاندا نەخۆشیی پارکینسنیان هەیە و ئەوە نەخۆشییەکی سستمی کۆئەندامی دەمارە کە کاریگەری لەسەر جووڵە، هاوسەنگی و کۆنتڕۆڵی ماسوولکەکان هەیە، دەنگی بەرز هۆکارە بۆ زیادبوونی گوشار و تێکچوونی خەو کە دەکرێ وەک هۆکاری ژینگەی بۆ دەرکەوتنی نەخۆشیی پارکینسن هەژمار بکرێت.
.png&w=3840&q=75)


.png&w=3840&q=75)