رووداو - تەندروستی
د. ئەلێکساندەر مانووشی لە گۆڤاری لانسێت دەڵێت، پشکنینێکی نوێی خوێن دۆزراوەتەوە کە رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە، ئەمەش لە رێگەی دەستنیشانکردنی ئەو گرێییە مەترسیدارانەیە کە هێشتا نەبوونەتە گرێیی شێرپەنجەیی.
پشکنینە نوێیەکە، جیاوازە لە پشکنینەکانی دیکەی خوێن، چونکە تەنیا شێرپەنجە دەستنیشان ناکات، بەڵکو دەتوانێت "گرێ پێشکەوتووەکان"یش دەستنیشان بکات، کە گرێی بێ زیانن و رەنگە ببنە شێرپەنجە، بەڵام دەکرێت بە لابردنیان رێگرییان لێبکرێت.
توێژینەوەیەکە ئەمەشی دەرخستووە، پشکنینەکە لەسەر زیاتر لە 1500 کەس تاقیکراوەتەوە کە لە چین، ژاپۆن و ئیسپانیا بەشدارییان لە پشکنینەکە کردووە.
بەپێی ئەنجامەکان، 92٪ی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە لە قۆناخەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمدا دەستنیشان دەکات و 81٪ی ئەو گرێ پێشکەوتووانە دەستنیشان دەکات کە ئەگەری هەیە ببنە شێرپەنجە.
بەپێی مایۆکلینیک، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بە شێوەیەکی گشتی، دەبێت ئەمانە بکرێن؛
-دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی تووتن و جگەرەکێشان
-خواردنی خۆراکی تەندروست
-ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی
-خۆپاراستن لە تیشکی خۆر
-وەرگرتنی ڤاکسین
-وەرگرتنی چاودێری پزیشکیی بەردەوام


.png&w=3840&q=75)
