رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی چارەسەر و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان رایدەگەیێنێت، پێویستە بە ئاگادارییەوە مامەڵە لەگەڵ ددانی هاڕەری یەکەم بکرێت، چونکە بە ددانی شیری هەژمار ناکرێت و لە زۆرینەی هاونیشتمانییاندا ئەو ددانە کلۆرە.
دکتۆر پەری فارس، پزیشکی چارەسەر و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان بە رووداوی راگەیاند، "ددانی هاڕەری یەکەم، ددانێکی هەمیشەییە و لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەردەکەوێت و زۆرجار هاونیشتمانییان بایەخ بەو ددانە نادەن و وادەزانن کە ددانی شیرییە.
بەگوتەی ئەو پزیشکە، خەڵک کەمتەرخەمی دەکەن لە پاراستنی ددانەکە، چونکە ''وا دەزانن ددانی شیرییە و دەڕوات، بەمەش کلۆر دەبێت''.
دکتۆر پەری فارس دەڵێت: مرۆڤ خاوەنی 32 ددانی هەمیشەییە، کە تەنیا 20 ددانیان ددانی شیرین".
بۆ پاراستنی ددانەکان لە کلۆربوون، د.پەری فارس چەند رینوێنیەکی باس کرد وەکو؛
- پاککردنەوەی نێوانی ددانەکان بە پەتی تایبەت بە ددان
- کەمخواردنی شیرینی
- خواردنەوەی ئاو دوای ژەمەکان
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان



