رووداو - تەندروستی
سەرۆکی لیژنە و بەرپرسی تاقیگە پزیشکییەکانی دەڤەری راپەڕین ئاشکرای دەکات، هیچ تاقیگەیەک نابێت کاری کەڵەشاخ یاخود نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی تێدا بکرێت و بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە 22-8-2026 هاوار رەمەزان، بەرپرسی تاقیگە پزیشکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، لەکۆی پشکنین بۆ چەند تاقیگەیەکی پزیشکی، باوترین سەرپێچی کە تۆمار کرابێت، (نەبوونی کارمەندی شارەزا، پابەندنەبوون بە فڕێدانی پاشماوەی پزیشکی و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو) بوو.
هاوار رەمەزان دەڵێت، سەردانی شەش تاقیگەیان کردووە و ئەوانەی سەرپێچییان کردووە، دایانخستووە. پاشانیش ئاماژەی بەوەدا، کە خاوەنی تاقیگەکان پابەند بن بە مەرجەکانی سەلامەتی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، جەخت دەکەنەوە لەوەی کە تەندروستیی هاونیشتمانییان هێڵی سوورە و بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونی سەرجەم مەڵبەند و سەنتەرە تەندروستییەکانی کەرتی تایبەت، تاوەکو دڵنیا ببنەوە لە پێشکێشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی شایستە بە خەڵکی دەڤەرەکە.



