رووداو - تەندروستی
بەرپرسانی تەندروستی لە ئیسپانیا، هەوڵدەدەن ڤاکسین دابین بکەن دوای ئەوەی حاڵەتەکانی نەخۆشیی سیل، هەوکردنی گەدە و ریخۆڵە، گەڕی بە رادەیەکی زۆر تۆمار کران.
وەزارەتی تەندروستی، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ هەرێمە ئۆتۆنۆمییەکانی ئیسپانیا کردووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی دابینکردنی ڤاکسین بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دوای شەپۆلی هاتنیان لە مەغریبەوە، کە لە کۆتاییەکانی مانگی تەممووزدا بوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن رۆژنامەی 'ئێل مۆندۆ'وە بڵاوکراونەتەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە ئەوەیە کە دڵنیابن شارە ئۆتۆنۆمییەکان ئەو ژەمە ڤاکسینانەییان هەیە کە پێویستن بۆ کوتانی ئەو کۆچبەرانەی هێشتا لە ناوچە سنوورییەکانن.
ڤاکسینی دژی ئیفلیجیی منداڵان و ئاوڵە لەنێو ئەو ڤاکسینانەن کە وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا پلانی هەیە دابینیان بکات، ڤاکسینی سییانی (MMR) کە مرۆڤ لە سورێژە و سورێژەی ئەڵمانی دەپارێزێت. هەروەها کوتان دژی نەخۆشییەکانی وەک ئاوڵە، ئیفلیجیی منداڵان، لەبەرچاو گیراوە.
بەڵام کۆمەڵەی ئیسپانی بۆ زانستی پەتاکان هۆشداری دەدات کە ئەم نەخۆشییانە نابێت راستەوخۆ بە دۆخی کۆچبەرییەوە ببەسترێنەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە کێشە تەندروستییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستن بە قەرەباڵخی، خراپیی بارودۆخی پاکوخاوێنی و کەمیی ئەو سەرچاوانەی کە هەندێک لەم هاوڵاتییانە تێیدا دەژین.


