رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەک لە زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا دەریدەخات، خەڵک دەتوانن لە رێگەی چەند هەنگاوێکی سادەوە، خۆیان رابهێنن کە بە شێوەیەکی سرووشتی بەبێ بەکارهێنانی زەنگی ئاگادارکەرەوە لە خەو هەڵبستن.
جەستەی مرۆڤ خاوەنی کاژێری بایۆلۆژیی تایبەت بە خۆیەتی کە بە "ریتمی سیرکادی" ناسراوە. ئەم سیستمە ناوەکییە، سووڕی خەو و بەئاگابوون رێک دەخات، کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ هەستانی سرووشتی بەبێ زەنگی ئاگادارکردنەوە خەوتن پێویستە.
بۆ کەسانی پێگەیشتوو بە گشتی لەنێوان 7 بۆ 9 کاژێر خەوی تەواو و رێکە، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی شاشەی ئەلیکترۆنی وەک مۆبایل و کۆمپیوتەر پێش نووستن، کواڵیتیی خەو باشتر دەکات و یارمەتیی جەستە دەدات خۆی بۆ هەستانێکی سرووشتی ئامادە بکات.
د. کێنێس رایت توێژەر لە زانکۆی کۆلۆرادۆ دەڵێت: بۆ هەفتەیەک دوورکەوتنەوە لە شاشەکان و بەکارهێنانی رووناکیی سرووشتی بۆ هەستان لەخەو، دەبێتە هۆی رێکخستنی سیستمی ناوەکیی بە شێوەیەک کە چیدیکە پێویستت بە زەنگی ئاگادارکردنەوە نابێت بۆ بە ئاگاهاتنەوە لە کاتێکی دیاریکراودا''.


