رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی زانستی کشتوکاڵ ئاشکرای دەکات، تەماتەی تەندروست ئەوەیە کە بۆنێکی خۆشی هەبێت و لە بنکەی سنوودەقەکە بۆگەن نەبووبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-8-2026 د. زاهیر رەشید، پسپۆڕی زانستی کشتوکاڵ لە بووڵتەنی تەندروستیدا کە نمە سەرهەنگ پێشکێشی دەکات، رایگەیاند: ئەو قڕکەرەی بۆ تەماتە بەکاردێت، ئەگەر ئاستی ئاسایی بێت کێشەی نابێت، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆر بەکارهاتبێت، کێشەی تەندروستی دروستدەکات.
د. زاهیر رەشید دەڵێت: جووتیاران وریا بن لە بەکارهێنانی قڕکەرەکان، چونکە شەش مانگ تاوەکو ساڵێک لەسەر تەماتە دەمێنێتەوە و ئەوەی دەیخوات تووشی نەخۆشی دەبێت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، هەر مادەیەکی قڕکەر ئەگەر بە هاوسەنگی و بە لێزانینەوە بەکارنەیەت، ئەوا ژەهراوییە و دەشێت مرۆڤ تووشی زۆر کاریگەریی لاوەکیی کورتخایەن و درێژخایەن بکات.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دەکرێت مادە قڕکەرەکان بە شێوەیەکی کورتخایەن ببنەهۆی؛
* تووشبوون بە هەستیاری وەکو 'کۆکە، زوورانەوەی قوڕگ و لووت، سووربوونەوە و ئاوسانی چاو و فرمێسک'.
* هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە
* سکچوون و رشانەوە
* سەرئێشە و بێهێزی
* لاوازیی بەرگریی جەستە
* بێهۆشبوون
* فێ
بەڵام ژەهراویبوونی درێژخایەن ئەوەیە کەسەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەرکەوتنی هەبووبێت بە دەرمانە قڕکەرەکان، کە ئەوەش رێخۆشکەرە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییانە:
- تووشبوون بە نیشانەکانی لەبیرچوونەوە
- هەناسەتەنگیی بەردەوام (رەبۆ)
- نەزۆکی
- لاوازیی سێکسی
- خەمۆکی
- ناڕێکیی هۆرمۆنەکان
- شێرپەنجە {شێرپەنجەی خوێن، مەمک، مێشک، گون و لیمفەگرێیەکان}
.png&w=3840&q=75)

