رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ لە رووسیا رایدەگەیێنێت، پیاوان بۆ پاراستنی تەندروستیی زایەندی و گورچیلەکانیان پێویستە بایەخی تەواو بە خۆراکە تەندروستەکان بدەن و ناوی خۆراکەکانیش باس دەکات.
د. کۆنستانتین ئەنتۆنۆڤ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ رێنوێنیی بە پیاوان دەدات، سەوزە و میوەی زیاتر بخەنە نێو سیستمی خۆراکییانەوە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و باشترکردنی توانای سێکسیان.
د. کۆنستانتین ئەنتۆنۆڤ دەڵێت: تەماتە، کەلەرم، گێزەر، کاهوو و ئاڤۆکادۆ بەسوودن، هەروەها دەبێت سیستمێکی خۆراکیی هاوسەنگ پەیڕەو بکرێت و خۆراکە ناتەندروستەکان کەم بکرێنەوە.
بەگوێرەی پسپۆڕەکە، خواردنی بەردەوامی چەورییەکان، کاربۆهیدرات، خۆراکە خێراکان و گۆشتی ئامادەکراو دەبێتە هۆی تێکچوونی زیندەچالاکی، بەم شێوەیەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر زایەندیی پیاوان دەبێت.
هەروەها ئەنتۆنۆڤ دەڵێت "خواردنەوە کحولییەکان جگە لەوەی کە رێخۆشکەرن بۆ شێرپەنجەی پڕۆستات، پەیوەندیشیان بە لاوازیی سێکسی و نەزۆکیی پیاوانەوە هەیە''.


