رووداو - تەندروستی
زۆربەی میوزیکژەنەکان هیوادارن لە کۆتایی نمایشەکەیاندا چەپڵەیان بۆ لێبدرێت، بەڵام ئەمە بۆ ئەلیسۆن وێر، بە پێچەوانەوەیە، چونکە گوێگرەکانی جیاوازن.
ئەلیسۆن چارەسەرکارێکی میوزیکییە و لەم باخچەیەی پایتەختی ئوسترالیا میوزیک بۆ ئاژەڵان دەژەنێت. پێی وایە، ئاژەڵەکان ئاسوودە دەبن بە میوزیک.
ئەلیسۆن وێر، چارەسەرکاری میوزیکی دەڵێت: وەک مرۆڤ وان، هەندێک رۆژ حەزیان لە میوزیکە و هەندێک رۆژیش حەزیان لێ نییە، شیردەرەکان حەزیان لە قیسارە گەورەکە و دەنگە ناسکەکەیەتی. کەرکەدەنیش حەزی لە دەنگە قووڵ و بەرزی قیسارەکەیە.
پێنج ساڵە ئەلیسۆن دەچێتە باخچەی ئاژەڵان و میوزیک بۆ کەرکەدەن، ماسی، شێر و ئاسکەکان دەژەنێت.
ئۆلیڤیا وێر، ئاژەڵپارێز دەڵێت ''هێنانی ئامێرێکی قیسارە بۆ ئێرە شتێکی خۆشە. زۆر ئارامکەرەوەشە. حەزدەکەن خۆیان وەک تۆپێک خڕ بکەنەوە و گوێ لە قیسارەکە بگرن''.
میوزیک نەک تەنیا بۆ مرۆڤ، بەڵکو بۆ ئاژەڵانیش ئاسوودەییە. ئاژەڵان چەپڵە بۆ ژەنیارەکە لێنادەنە، بەڵکو هێمنی، بێدەنگی و ئاسوودەییان دەستخۆشییەکە بۆی.



