رووداو - تەندروستی
وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی زۆستەر (Shingrix) پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ پاراستنی مێشک و کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە لە بەساڵاچوواندا.
لە زانکۆی براون لە ئەمریکا، توێژەران شیکاری توێژینەوەیەکیان کردووە لەسەر 509 هەزار کەسی بەساڵاچوو تەمەن 66 ساڵ و بەرەو سەرەوە ئەنجامدراوە و ئاشکرا بووە، بەکارهێنانی ڤاکسینی زۆستەر (Shingrix) دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە لەنێو بەساڵاچوواندا کەم بکاتەوە.
د. کەیلی هایز، دەرمانساز دەڵێت: ئەو بەساڵاچووانەی ڤاکسینی زۆستەریان وەرگرتووە، لەماوەی چوار ساڵی بەدواداچووندا بەڕێژەی 24٪ کەمتر تووشی نیشانەکانی لەبیرچوونەوە بوون بەراورد بەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتبوو.
ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC دەڵێت، زۆستەر، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی و ئازاربەخشی پێستە و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی سووری پڕ لە شلە لەسەر یەک لای جەستە یان دەموچاو.
.jpeg&w=3840&q=75)

