رووداو - تەندروستی
نەخۆشییەک هەیە کە زیاتر لە 190 ملیۆن خانمی جیهان هەیانە. ئەوەش نەخۆشیی ئیندۆمێتریۆسسە، واتە گەشەکردنی شانەکانی نێوپۆشی منداڵدان لە بەشی دیکەی جەستە ئەمەش پێی دەگوترێت ''شانەی کۆچکردووی منداڵدان''.
ۆی ئاڕمسترڕۆنگ، تووشبووی نەخۆشیی شانەی کۆچکردووی منداڵدانە و دەڵێت، ''سەرەتا بە ئازاری دەماری قاچم دەستیپێکرد، جەستەم دەگوشرا، هەندێکجار نەمدەتوانی بە پێ بڕۆم، دڵم تێکهەڵدەهات و ماوەی سووڕی مانگانەم درێژ بوو، وایکرد کە نەچم بۆ قوتابخانە''
نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەکرێت ئەمانە بن؛
- خوێنبەربوون
- هەوکردن
- ئازاری زۆر
- شانەی برینی نێوەکی
- ئازار لەکاتی سێکس
پزیشکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێن، خانمان لەوانەیە دەیەیەک یان زیاتر چاوەڕێ بکەن تاوەکو دەستنیشان دەکرێن، چونکە نیشانەکان درەنگدەردەکەون.
د، درۆیت ئۆر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون گوتی: ''شانەی کۆچکردووی منداڵدان دەکرێت لەسەر دیواری حەوز، هێلکەدانەکان، جۆگەکانی منداڵدان یاخود لەسەر ریخۆڵە و میزڵدان دروستببێت، هاوشێوەی شانەکانی نێوپۆشی منداڵدانن، بەڵام لەنێو منداڵدان نین''.
زۆی چارەسەری سرووشتیی حەوزی بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی ئازارەکەی کەم ببێتەوە و لەگەڵ دۆخەکەی رابێت، چونکە چارەسەری بنبڕی نییە.



