رووداو - تەندروستی
پسپۆڕانی زانکۆی کالیفۆرنیا پشتڕاستی دەکەنەوە، بەکارهێنانی رۆژانەی لیمۆ و ئاوی لیمۆ بە رێژەیەکی بەرچاو ئەگەری دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا کەم دەکاتەوە.
تیمێکی پزیشکی و پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ لە زانکۆی کالیفۆرنیا، توێژینەوەیەکیان لەسەر زیاتر لە 200 نەخۆشی بەردی گورچیلە ئەنجام دا. بۆماوەی چەند مانگێک، پێکهاتەی لیمۆیان بە بەشداربووان دا و چاودێریی کارکردنی گورچیلەکانیان کرد دەرکەوت، ئەو نەخۆشانەی رێژەی ترشی ستریک لە جەستەدا بەرز بووەوە، دروستبوونی کریستاڵ و بەردی گورچیلە تیایاندا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد.
بەردی گورچیلە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی کانزا و خوێی زیادە لە میزدا دروست دەبێت. لیمۆ دەوڵەمەندە بە ترشی ستریک، یارمەتیدەرە لە رێگریکردن لە دروستبوونی بەرد.
پسپۆڕانی توێژینەوەکە رێنوێنی دەکەن:
- رۆژانە خواردنەوەی بڕێکی گونجاو لە ئاوی لیمۆ تێکەڵ بە ئاوی سازگار یارمەتیدەرێکی باشە.
- گرنگیدان بە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاوی پاک لە درێژایی رۆژدا بۆ شوشتنی بەردەوامی گورچیلەکان.
- ئەگەر کەسێک کێشەی گەدە وەک (برین یان ترشەڵۆکی بەهێز) یان کێشەی تری گورچیلەی هەبێت، پێویستە پێش زیادکردنی لیمۆ بۆ سیستمی خۆراکی رۆژانەی، راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکات.



